شارێکی ئەفسانەیی
من کوڕی شارێکم
زۆربه‌مان خه‌ڵکێکی ساده‌ین
ئه‌وه‌ی له‌ناو دڵمانه، له‌سه‌ر زمانیشمانه
سیاسه‌ت به ئێمه ناکرێ.
یه‌کێکمان خۆشبوێ پێی ناڵێین،
ڕ‌قیشمان له که‌سێک بێ لە دور مۆڕه‌ی لێ ده‌که‌ین،
به درۆ له‌گه‌ڵی ناژین.
پیاوێکی گه‌وره‌مان له‌ناو هه‌ڵکه‌وێ
له پشتی ناڕۆین،
که‌سمان خۆی به بچوکتر نازانێ.
نانی هه‌ژارێک بده‌ین
شه‌رم ده‌که‌ین که‌س به‌و چاکه‌یه‌مان بزانێ
نه‌با هه‌ژاره‌که به‌سه‌رخۆیدا بشکێته‌وه.
گرێیه‌کانی نه‌خۆشێک ناکه‌ینه چه‌ک له
به‌رانبه‌ریدا
بۆ نمونه، به شێتێک ناڵێین شێت
ئه‌وه‌مان پێ لاوازییه.
سڵاو له غه‌ریبه‌کان ده‌که‌ین
بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ست نه‌که‌ن له ماڵی خۆیان
نین.
ئێمه واین
له ده‌شته‌کانی ئه‌و ده‌وروبه‌ره ڕاهاتوین،
هه‌ندێک پێمان ده‌ڵێن گوندی
گاڵته‌یان به‌و گۆرانییانه دێ ئێمە گوێیان
لێ ده‌گرین
گوایه قسه‌ی ئاسایین،
بێ تاقه‌ت ده‌بن به‌و فیلمانه‌ی سه‌یریان
ده‌که‌ین
ده‌ڵێن بێ هونه‌رن.
گۆرانییه‌کانی ئێمه
بۆ چایچییه‌که
چای له به‌رده‌م ڕێبوارێکی بێ پاره‌ش دانێ.
فیلمه‌کانی ئێمه
بۆ بۆیاغچییه‌که
پێڵاوی که‌س لە پێوه بۆیاغ نه‌کات.
ئێمه واین
بەسۆزترین ئاواز و دیمەنێکی پڕ شکۆیین
لە ئەفسانەکانی دنیاین.
ھیوا سەعيد