هیستریا هیستریا هیستریا
بە مەترسییەوە بژی.
"نیچە"
لە
سەرەتادا شۆڕشگێڕ بەر لە چونە ناو کاری دەستەجەمعییەوە ئەو تاکە
یاخیبوەیە توشی هیستریا هاتوە، واتا حەزێک لە خەیاڵیدا هەیە ئارەزوی پێ تێر دەخوا، هێشتا بە واقیعی بەرجەستە نەبوە. لێرەدا هەستی لە نێوان یەکنەبونی نەست و ئەویتر(بابەتی ئارەزو)ەکەیدا شڵەژاوە، لەناو ترس و
گومان و دڵەڕاوکێدا دەژی وەک لە واقیعدابڕان و لە خۆخاوەنداری کەوتنێک، لەپێناو بەرجەستەبونی حەزەکەی.
بۆیە لە بنەڕەتدا
مارکسیزم خاوەنداری ڕەتناکاتەوە، بەڵکو داوای خاوەندارییەتی دەکات!
لەبەرئەوەی لە خاوانداریخستن، بە مانای ئەوەی نەبێ بە هی کەس، دەبێتە هی هەموان، هی هەموانیش هی هیچییان نییە هی خۆیەتی.
لێرەوەیە لە فەلسەفەی مارکسدا دژەتێزی سەرمایەداری بۆ کۆمونەی کۆتایی و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی خانەدان(ئەرستۆکرات)ی خۆخاوەندارە.
کەواتە نیچە و مارکس و
فرۆید هەرسێکییان وەک ئۆرفیۆسییەک هەڵگری گوتارێکن ئەویش عەشقێک لە خەیاڵییان (بە بازدان بەسەر هیستریا، بە شکاندنی پیرۆزی بەهاباوەکان/دابڕانی مەعریفی) و حەزی بەرجەستەبونێکە لە واقیعدا.
بەهۆی ئەم حەزەی بەرجەستەبونە لە واقیع وەک هەوڵدانێک بۆ خەساندنی ئەویتری
واقیعی (لەکن نیچە ئەم خەساندنە بە خستنەناونەبونی نەست و ئەویترەکەیە وەک خۆخاوەندارییەک/سادۆمازۆخی ناوەک(توندوتیژی خۆئازاردەر)ی خەسێنەر) و دواجار بە
خاوەندارکردنی ئەم ئەویترە (یەکانگیربونی نەست و ئەویترەکەی/نەمانی ترس و گومان و
دڵەڕاوکێ)، عەشقەکەیان بەشێوەیەکی پیاوانەی خەسێنەرانە (ئەوەی هەیەتی/نێر/هۆش) دەکەوێتەوە.
بە پێچەوانەوە ئەم
عەشقە لە عیرفانیدا ژنانەی خەساوانەیە (ئەوەی نییەتی/زێ/سۆز). بەو مانایەی لە بری
ئەوی دیکە خەساندن، بە هەستخەساندن (زاڵکردنی نەستسۆز/ بازنەدان بەسەر هیستریا/ پیرۆزی نەشکاندن) و
ئەم جۆرە بونە نەستەکییە سۆزەکییە بۆ جارێکی تر شەڕی ژنە (بابەتی ئارەزو/نوێنەرەوەی نەست)، هەتا هەست لە ململانێی داواکاری نەست(ئارەزو) و
بابەتە بەدەستنەهاتو و بەرجەستەنەبوەکەی نەکەوێتە شڵەژان (ترس، گومان، دڵەڕاوکێ) و لە
ئاساییشدا بژیت.
هیوا سەعید