لێم دورکەوە

تۆ تەماشای ڕوی من ناکەی
لە ئاوێنەیەک دەگەڕێی خۆتی تێدا ببینیت،
هەر وشەیەکم بە گوێدا دەچرپێنی
پرسیارێکە لەبارەی خۆت.

لێم دورکەوە..
من لە وێنەکەی ناو سەری تۆ ناچم،
هیچ نەبێ لە دوری ئەوەت لێ ڕون دەبێتەوە
لەنێوان من و وێنەکەی ناو سەرت
کاممان خۆشەویستەکەین.


هیوا سەعید

Popular Posts