لەدایکبونی شاعیرێک
پیاوی
گه‌وره
باوکی خۆی ده‌کوژێ، ده‌چێته زگ دایکی
ئه‌و منداڵه‌ی له‌م سه‌رجێیه ده‌که‌وێته‌وه
ده‌بێته شاعیر!
ئه‌م شاعیره منداڵێکی ده‌مڕوته
سیاسییه‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
هه‌مو قسه‌یه‌ک ده‌کات.
که‌س ناوێرێ ببێته دۆستی
ئه‌ویش وه‌کو خوا نه‌ریت و ڕێسا ناناسێ،
گشت هێڵێک ده‌به‌زێنێ و
له هیچیش په‌شیمان نییه.
دراوسێکان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
له په‌نجه‌ره خۆی فڕێ ده‌دا، به‌سه‌ر دیوار ئاودیو ده‌بێت
سنورێکی بۆ ماڵ نییه.
بازرگانه‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان له ترسان ئاشتیخوازن.
دادوه‌ره‌کان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ یاسا به ویژدان هیچی پێ ناسه‌لمێ.
پیاوانی ئایین ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ یەک هەقیقەت بونی نییە.
زاناکان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ خه‌یاڵ پێویستتره له مێشک.
مامۆستاکان ڕقیان لێ ده‌بێته‌وه
ده‌ڵێ زانین بنی نییه، هه‌مومان قوتابین.
ئه‌م شاعیره بیژییه
ده‌ڵێی شه‌یتانه، که‌س به گه‌وره‌ی خۆی دانانێ،
به هیچ سه‌رۆکێک ناڵێ بژی،
له‌به‌ر هیچ ئاغایه‌ک هه‌ڵناستێته‌وه،
ده‌ستی هیچ شێخێک ماچ ناکات.
له شه‌قامه‌کان خه‌ڵک هۆیهای لێ ده‌که‌ن
هه‌ندێک پێی ده‌ڵێن شێته، هه‌ندێک ده‌ڵێن بێ ڕه‌وشته.
کاتێک شیعر ده‌خوێنێته‌وه
ئەویش وه‌کو مو‌سا
دار
ده‌کا به مار.
کەچی ئەم ناڵێ ڕاستییە
ئه‌م نەوەی ئۆدیبه، نه‌ک کوڕی ئیبراهیم.
هیوا سەعید