سزا

هیچ کەس دڵی ئێمەی پێ ناشکێ،
ئەو خۆشەویستانە نەبێ
بە ماچەوە لە باوەشمان دەگرن!

هیچ کەس خۆمان لێ ناستێنێ،
ئەو هاوڕێیانە نەبێ
گیانی خۆیانمان پێ دەبەخشن!

هیچ کەس ناتوانێ لە ڕوماندا بوەستێتەوە،
ئەو دۆستانە نەبێ
ستایشمان دەکەن!

ئێمە بە دەمامکەوە یەکترمان خۆش دەوێ،
لەکاتی جیابونەوە
یەکتر  دەناسین!

هەر دڵشکانێک سزای ماچێکە
هەر لەدەستدانێک سزای بەخشینێکە
هەر جوێنێک سزای ستایشێکە

هەتا سزای گشت خۆشەویستییەک وەرنەگرین
نازانین دوژمنەکانمان کێن،
کاتێک دەمامکەکان لێدەکەینەوە
خۆمان دەبینین
چەند تەنیاین.


هیوا سەعید

Popular Posts