ئازار

لە نێوان من و تۆدا ئازارێک هەیە
تۆ پێتوایە ئەگەر بیخۆی من بەهێز دەبم
ئەگەر نەیخۆی من لاواز دەبم

بەڵام من پێموایە
ئەوەی بەهێزەوە بەرگەی خواردنی نەگرێت
شکۆی لەدەست دەدا
ئەوەی بە لاوازی بیخوا
شایانی بەزەیی پێهاتنەوەی
ئەوەی نەیخوا
دەبێتە گاڵتەجاڕ.


هیوا سەعید

Popular Posts