نیچە و ژن

"ژن دوژمنمانن" - پیاوێک ئاوا بەم شێوەیە قسە بۆ پیاوان بکات، بەو زمانە غەریزەییە ماڵی نەکراوەی بدوێت، بە تەنیا ڕقی لەخۆی نییە، ڕقی لە شێوازەکانی خۆشییەتی.

                                                                       "نیچە"

بە تێگەیشتنی ژیل دۆلوز لەناو عەقڵی پیاودا دو جۆرە ژن هەیە. ئەم دو ژنە هەردوکییان دایکن، یەکییان دایکی ئۆدیبییە، ئەویترییان دایکێکی زارەکییە.

ئەو پیاوەی ناتوانێ باوک بکوژێت، ناشتوانێ دایکە ئۆدیبییەکە تێپەڕێنێت و ئەندامە ئایدییالییە پیاوانەکەی یەکسان دەبێتەوە بە خەساوی ژن. دواجار ئەم خەسانەی پیاو، دایکی ئۆدیبی وەردەگێڕێ بۆ دایکی زارەکی، ئەندامە ئایدییالییەکەی ئەم دایکە زارەکییەش فالیکە (ئەوەی هەیەتی/نەخەساو).

بە مانای دایکی زارەکی بەشێوەیەکی سیمبولی هەر باوکە نەکوژراوەکەیە، بەڵام پیاوە خەساوە ئۆدیبییەکە بۆ خۆلادان لە هۆمۆسێکسواڵیتەی ڕاستەوخۆ، بە ناڕاستەوخۆ چێژی باڵادەستی و نەخەساوی باوک لە ڕێی دایکی زارەکییەوە بە خەساوییەکەی خۆی دەدات.

لێرەوەیە کاتێک نیچە لە ئاوابونی بتەکان دەڵێ: پیاو ژنی ئافراندلهكوێی؟ لهپهراسوییهكی خواكهیلهنمونهباڵاكهی.

لەبەرئەوەی ئایدیالی بەرزی ئەو پیاوەی باوکی پێ ناکوژرێت باوکێکی باڵادەستە (ئەویتری گەورە)، هەروەها ئەم باوکە باڵادەستەش نیشاندەرەوەی باڵادەستی خوایە (بەنی ئیسرائیڵ لەدەست و بازوی موسا لە خوایان دەڕوانی. فرۆید)، بۆیە جارێکی تر لەناو ژندا دایکی ئۆدیبی دەکاتەوە بە دایکی زارەکی و لەباتی چێژکردن لە هۆمۆسێکسواڵێتی ڕاستەوخۆ، چێژ لە خواپەرستی و باوکپەرستی و ژێردەستەیی ژن وەک خوا و باوکێک بەسەرخۆیدا دەکات. ئەوەش لێسەندنەوەی ئەندامی ئایدیالی ژنانەیە لە ژن، لەپێناو هاوڕەگەزخوازی.

ئەوەیە دیسان نیچە لە ئاوابونی بتەکاندا دەڵێتەوە: "پیاو دەبێ خۆی لەو ژنەی نێرانە دەجوڵێتەوە لابدات". مەبەستی لەم خۆلادانە، پیاوەکان ژنایەتی لەبەر ناسکبونەوە و نەرمبونەوەی خۆیان (مازۆخیزم) لە ژن نەستێنن.


هیوا سەعید

Popular Posts