چۆن لە منداڵبونەوەی نیچەیی گەورە ببینەوە؟
بێژن: چییە ئەوەیی منداڵ دەیتوانێ و شێر نایتوانێ؟ ئەو شێرە ڕفێنەرە دەبێ ببێتە منداڵ؟ منداڵ بێگوناهی و فەرامۆشییە، سەرەتایەکی نوێیە، یارییەکە، چەرخێکە خۆگەڕ، یەکەمین جوڵە، ئا - گوتنێکی پیرۆزە. بەڵێ برایان بۆ یاری ئافراندن، ئا - گوتنێکی پیرۆز پێویستە: گیان ئێستا داخوازی ویستی خۆیەتی. دنیا بزرکردو، دنیای خۆی وەچنگ دەخاتەوە. ...